باسێک لە سەر بارودۆخی ژەنیارانی مۆسیقا له دەسپێکی سەدەی بیستەم

خالید پیشداد:

مۆسیقا و ئامێرەکانی مۆسیقا له رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێژووی زۆر کۆنی هەیە و زۆرن ئەو لێکۆڵێنەرانەی که بڕوایان وایە ناوچەی مێزوپۆتامیا و چیای زاگرۆس بێشکەی پەروەرده بوون و پێکهاتنی مۆسیقا و ژەنیاریی له رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

 

مۆسیقا و ئامێرەکانی مۆسیقا له رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێژووی زۆر کۆنی هەیە و زۆرن ئەو لێکۆڵێنەرانەی که بڕوایان وایە ناوچەی مێزوپۆتامیا و چیای زاگرۆس بێشکەی پەروەرده بوون و پێکهاتنی مۆسیقا و ژەنیاریی له رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

زۆربەی ئایین و دیینە کۆنەکانی رۆژهەلاتی ناوەڕاستیش به درێژایی میژوو لەگەڵ مۆسیقا پەیوەندیی وتێکەڵاوییان هەبووه ، بۆ بەجیێ هێنانی یاسا و دەستورەکانیان. له بەر ئەوەی مۆسیقا بەر له هەموو شتێک عیلمه وەکوو علیمەکانی تر و بیگره زۆر گەوره و ئاڵۆزیشه و پاشان دەلێن وەکوو خواردن وایه بۆ رۆح و مێشکی مروڤ، کەواته شتێکی وا گرینگ ئەبێت کەڵکی لێ وەر بگیرێت بۆ باشتر کردنی ژیان وەکوو عیلمەکانی تر، له دوای هاتی دینی پیرۆزی ئیسلام لەبەر ئەو خوێندنەوه هەڵەیەی هەندێ له کەسایەتییه ئایینیەکان ،کە مۆسیقا به شتێکی حەرام و شەیتانی و خراپ وەکوو خواردنەوەی مەشروبات و ئەمانه لە قەڵەم ئەدەن ، مۆسیقا وبەتایبەت ژە نینی ئامێری مۆسیقا خراوەتە پەراوێز و زۆر کەم بووەتەوه .

هەر چەن ئەم تەئسیراته لەسەر دەنگبێژی زۆر کەمتر بووه لە بەر ئەوەی لە خویندنی قورعانی پێروزو و هەروا ئاوازەکانی تە کیەو خانەقاکان هەر بە دەنگی مروڤ بووە و ستران خوێندن له کاتی کار کردن و و زەماوەنوو شەونشینی ودانیشتنەکان￷￶￵￷,￵ بەری پێ نەگیراوه و ئامێرە ڕەسەنەکانی وەکوو شمشاڵ ودەف بەکەمی بوونیان هەبوە و ماونەتەوه ، بەڵام ئامیری ژێ داری وەکو عود و کەمان وکەمانچه و… زۆر زۆر بەکەمی له کورده واری و بەدەستی موسولمانەوە بووه. لەم سەدەی ڕابردوو کە کامێرا داهاتووه و وێنه و فیلم هەڵگرتن پەیدا بووه ،زانیاریەکانیش زۆرتر بووه و وا دەر ئەکەوێ لە بەر ئەوی زۆر بەی زۆری ژەنیارەکان که به گوند و شارەکانا ئه گەڕان ، قەرەچی( ڕەگەزی هیندوستانی) و له نە تەوەکانی تر بوون و هەر له بەر شێوەی ژیانە یان ،له بواری ڕەفتارو کەسایەتیەوه خراپ و بە دناو بوون ، دیسان وای لێهاتووه کە هەر کەس هاتبێت ئامێرێک به دستەوه بگرێت ￷,وەکو ئەو کەسانەی پێیان ئەوترا لۆتی( ئەوانەی ئاژەڵی وەکو ورچ و عەنتەرو شتیان ئەهێنا و هەڵیان ئەپەڕاندن ) و چاوش و … حیسابیان بو ئە کرا !

له دەسپێکی سەدەی ڕابردوو که سەیر بکەین لە وڵاتی ئیران و له شاریکی گەورەی وەکوو تاران مۆسیقا وژەنیاری به دەستی جولەکەکان و مەسیحیەکانەوه بووه ، کەسانی وەکوو موسا نەی داوود( ژەنیاری کەمان) و براکەی به ناوی مورتە زا نەی داوود( ژەنیاری تار وئاواز دانەر) -یە حیا زەڕیین پەنجه ( ژەنیاری ئامێری تارو ماموستا) که هەموو جولەکه بوونە وکەسانی کۆن تر له وان وەکوو ئارشاک خان ( ژەنیاری تار) وکۆڕی قەفقازیەکان کە مەسیحین لەوانەن. له بوارەکانی تری هونەر وەکو ئەکتەری وشانۆ، دیسان زۆربەی زۆری ئەکتەرەکان هەر مەسیحی بوونه ، بۆ نمونه یەکەم فیلمی فارسی له هەموو ئێران که له سالی 1935 به ناوی ( کچی لۆڕ) دورس کراوه ، هەموو ئەکتەرەکانی مەسیحین. هەر وا له وڵاتی عەراق هەموو مۆسیقا له سەر دەستی دوو برای جولەکە به ناوەکانی (ساڵح کوەیتی وداود کوەیتی) وهەندێ جولەکەی تری هاوڕێیان هاتووه . پاش ئەوانش کەسانی وەکوو جەمیل بەشیر و مونیر بەشیر که خەڵکی شاری موسڵ بوون ، سیوەی مەقامبێژی خەڵکی شاری کۆیه ، مامۆستا ولیەم یوحەننا ، عەدولئە حەد جەڕجیس و… هەموو کوردی مەسیحین.

 

له شاری خنچیلانەی سەقز که شارێکی مێژووییه ،وه بیری بەساڵاچوان دێتۆ که دوو کە س به ناوەکانی” ئیسحاقو” و” میرەکه “هەبوون که ئیسحاق تاری ئەژەندوو میرەکەش زەربی لێ ئەدا وگۆرانی ئەوت وهەردوکیان جولەکە بوون و لەگەڵ دامەزرانی دەوڵەتی جولەکەکان له ساڵەکانی 1947بەولا ،کۆچیان کردووه بو فەلەستین.لەو سەردەمە جگە لەوانه کەسی تر نەبووه لەم شاره که ئامێری ژێ داری مۆسیقا بزانێت . ئەوەی دیاره ئه م دوو هونەرمەنده زۆر بەهرەدار بوون و گۆرانیەکانی هاتەوه تەیرەکەی گەرمێن – ئای حه ریر حەریره –ڕاستەی خەیابان هینی ئەوانه. له گوندەکانی ناوچەی هەوشار((لۆتی ئۆغل بەگ )) بەناوبانگ بوون. که ئەوترا بو زەماوەن ئەبوا لەوی (سه ر به شاری تیکاب ناوچه ی هه وشار) سوڕنا ودەهول ژەن بهێنین ، هۆکارەکە شی ئەوه بووه که گوندی ئۆغڵ بەگ کورد نە بوون ،بەڵکوو تورک و قەرەچی تێکەڵ بوون و هەموو خەریکی گەڕاننی شاییەکان بوون و وکاری تریان نەئەکرد.

 

گذاشتن دیدگاه

ایمیل شما بر روی سایت نمایش داده نمیشود